قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الممتحنة
كوردی
سوره‌تی الممتحنة - تعداد آیات 13
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِم بِالْمَوَدَّةِ وَقَدْ كَفَرُوا بِمَا جَاءَكُم مِّنَ الْحَقِّ يُخْرِجُونَ الرَّسُولَ وَإِيَّاكُمْ ۙ أَن تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ رَبِّكُمْ إِن كُنتُمْ خَرَجْتُمْ جِهَادًا فِي سَبِيلِي وَابْتِغَاءَ مَرْضَاتِي ۚ تُسِرُّونَ إِلَيْهِم بِالْمَوَدَّةِ وَأَنَا أَعْلَمُ بِمَا أَخْفَيْتُمْ وَمَا أَعْلَنتُمْ ۚ وَمَن يَفْعَلْهُ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ ( 1 )
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێنا‌وه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مه‌که‌نه دۆستی گیانی به‌گیانی، له‌کاتێکدا خۆشه‌ویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ ده‌رده‌برن، به‌ڕاستی ئه‌وان بێ باوه‌ڕیش بوون به‌وه‌ی له لایه‌ن خواوه بۆتان هاتووه، ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رو ئێوه‌ش ده‌رده‌که‌ن له مه‌ککه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌خوای په‌روه‌ردگارتان، (ئه‌مه‌م به‌گوێ بکه‌ن) ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌رچوون بۆ تێکۆشان له پێناوی من و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی مندا، به‌نهێنی خۆشه‌ویستی خۆتانیان پێده‌گه‌یه‌نن، له‌کاتێکدا من ئاگادارم به‌وه‌ی شاردوتانه‌ته‌و و به‌وه‌ش که ئاشکراتان کردووه، جا هه‌ر که‌س له ئێوه کاری وا‌بکات ئه‌وه به‌ڕاستی ڕێبازی ڕاستی ون کردووه.
إِن يَثْقَفُوكُمْ يَكُونُوا لَكُمْ أَعْدَاءً وَيَبْسُطُوا إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ وَأَلْسِنَتَهُم بِالسُّوءِ وَوَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ ( 2 )
هه‌ر کاتێك خوانه‌ناسان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و ئێوه‌یان ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌وه ده‌بنه دوژمنتان و ده‌ست و زمانیان به‌خراپه درێژ ده‌که‌ن بۆتان (به‌هه‌رچی بۆیان بکرێت) ئه‌وانه پێیان خۆش بووه و ئاواتیان خواستووه که ئێوه له ئایینه‌که‌تان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه.
لَن تَنفَعَكُمْ أَرْحَامُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ ۚ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَفْصِلُ بَيْنَكُمْ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ( 3 )
خزمان و ڕۆڵه‌کانتان هه‌رگیز فریاتان ناکه‌ون، چونکه له ڕۆژی قیامه‌تدا له یه‌کتان جیاده‌کاته‌وه، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن شَيْءٍ ۖ رَّبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ( 4 )
ئه‌ی ئیمانداران، به‌ڕاستی له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون نموونه‌یه‌کی چاکتان خراوه‌ته به‌رچاو، کاتێك که به قه‌ومه‌که‌ی خۆیانیان وت: دوای ساڵه‌ها بانگه‌واز، ئێمه به‌رین له ئێوه و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و د‌ین و ئاینه‌ی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها ده‌هێنن، جگه له‌و به‌ڵێنه‌ی ئیبراهیم دای به باوکی و وتی: بێگومان داوای لێخۆش‌بوونت بۆ ده‌که‌م، ده‌سه‌ڵاتی خوایشم نیه ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێكت به‌سه‌ر بهێنێت، ئینجا وتی: په‌روه‌ردگارا، هه‌ر پشتمان به تۆ به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای تۆش گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای تۆیه.
رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا ۖ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ( 5 )
په‌روه‌ردگارا مه‌مانکه به‌مایه‌ی گومڕایی بۆ ئه‌وانی بێ باوه‌ڕ بوون، لێشما خۆش ببه په‌روه‌ردگارمان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.
لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِيهِمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ ۚ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ ( 6 )
سوێند به خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و ژیانی ئیبراهیم و ئه‌واندا نموونه و پێشه‌نگێگی چاک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاویان لێ بکه‌ن، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ئاوات و ئومێدی ڕه‌زامه‌ندی خوایه‌و له ڕۆژی دوایی ده‌ترسێت و حسابی بۆ ده‌کات، جا ئه‌وه‌ش که پشت هه‌ڵده‌کات و شوێن ڕێبازی ئه‌وان ناکه‌وێت ئه‌وه بابزانێت خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات چونکه خوا هه‌ر خۆی بێنیازه و شایسته‌ی هه‌موو جۆره سوپاسێکه.
عَسَى اللَّهُ أَن يَجْعَلَ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ الَّذِينَ عَادَيْتُم مِّنْهُم مَّوَدَّةً ۚ وَاللَّهُ قَدِيرٌ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ( 7 )
نزیکه خوا خۆشه‌ویستی و سۆز به‌رپا بکات له نێوان ئێوه و ئه‌وانه‌دا که دوژمنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ کردن له‌وان و هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن، هه‌میشه خوا به ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه چاوپۆشی له ڕابوردوو ده‌کات.
لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ( 8 )
دڵنیاش بن که خوا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاك ڕه‌فتاری و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا جه‌نگیان دژ نه‌کردون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردون و له شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردون، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.
إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَىٰ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ( 9 )
به‌ڕاستی خوا ته‌نها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ده‌کات که پشتیوانیی بکه‌ن له‌وانه‌ی که جه‌نگیان به‌رپا کرد دژی ئاین و ده‌ریان کردن له شوێنه‌واری خۆتان و پشتیوانی ئه‌وانیان کرد ڕۆڵیان هه‌بوو له ده‌رکردنتاندا، ئه‌وه‌ش پشتیوانیان لێ بکات و خۆشی بوێن، جا ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءَكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ ۖ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ ۖ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ ۖ لَا هُنَّ حِلٌّ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ ۖ وَآتُوهُم مَّا أَنفَقُوا ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۚ وَلَا تُمْسِكُوا بِعِصَمِ الْكَوَافِرِ وَاسْأَلُوا مَا أَنفَقْتُمْ وَلْيَسْأَلُوا مَا أَنفَقُوا ۚ ذَٰلِكُمْ حُكْمُ اللَّهِ ۖ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ( 10 )
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێنا‌وه کاتێک ئافره‌ته ئیمانداره‌کان کۆچ ده‌که‌ن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکه‌نه‌وه‌و به‌وردیی پرسیاریان لێ بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌کۆچ و هۆی هاتنه‌که‌یان، خوا ئاگاداره به ئیمانه‌که‌یان، جا ئه‌گه‌ر زانیتان باوه‌ڕدارن، ئه‌وه مه‌یانگێڕنه‌وه بۆ لای مێرده بێ باوه‌ڕه‌کانیان، نه ئه‌م ئافره‌ته حه‌ڵاڵی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن، نه‌ئه‌و بێ باوه‌ڕا‌نه‌ش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ئیماندارانه، ئه‌و ماره‌ییه‌ی مێرده کافره‌کانیان خه‌رجیان کردووه بۆیان بگێڕنه‌وه، ئیتر هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کیش له‌سه‌رتان نیه ئه‌و ئافرته ماره بکه‌ن کاتێك ماره‌ییان بده‌نێ، ئافره‌تانی کافرمه‌هێڵنه‌وه لای خۆتان، واته ماره‌یان مه‌که‌ن، ئێوه‌ش ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکتان کردووه له ئافره‌تێکی کافردا داوای بکه‌نه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکیان کردووه له ئافره‌تێکی ئیمانداردا با داوای بکه‌نه‌وه، ئائه‌وه حو‌کم و فه‌رمانی خوایه، که خۆی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانتاندا، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا و دانایه.
وَإِن فَاتَكُمْ شَيْءٌ مِّنْ أَزْوَاجِكُمْ إِلَى الْكُفَّارِ فَعَاقَبْتُمْ فَآتُوا الَّذِينَ ذَهَبَتْ أَزْوَاجُهُم مِّثْلَ مَا أَنفَقُوا ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي أَنتُم بِهِ مُؤْمِنُونَ ( 11 )
خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێك یان هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو کافران، له‌وه‌ودوا جه‌نگ له نێوان ئێوه و کافراندا به‌رپابوو و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا، ئێوه له ده‌ستکه‌وتی ئه‌و جه‌نگه زه‌ره‌ری ئه‌و ئیماندارانه ببژێرن که خێزانه‌کانیان ڕۆشتوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه بڕوادارن پێی.
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا جَاءَكَ الْمُؤْمِنَاتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَىٰ أَن لَّا يُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَيْئًا وَلَا يَسْرِقْنَ وَلَا يَزْنِينَ وَلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَادَهُنَّ وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَانٍ يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ وَلَا يَعْصِينَكَ فِي مَعْرُوفٍ ۙ فَبَايِعْهُنَّ وَاسْتَغْفِرْ لَهُنَّ اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ( 12 )
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئافره‌تانی ئیماندار هاتن بۆ لات و په‌یمانیان پێدایت که: هیچ جۆره هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ن، دزی نه‌که‌ن، زینا نه‌که‌ن، ڕۆڵه‌کانی خۆیان نه‌کوژن، هیچ جۆره بوختانێک نه‌که‌ن له‌نێوان ده‌ست و پێی خۆیاندا (واته دووره په‌رێزبن له هه‌موو جۆره خیانه‌تێک) و فه‌رمانبه‌ردارت بن له هه‌موو چاکه‌یه‌کداو یاخی نه‌بن لێت، جا ئه‌وه تۆ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ببه‌ستن و له خوا داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَوَلَّوْا قَوْمًا غَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ قَدْ يَئِسُوا مِنَ الْآخِرَةِ كَمَا يَئِسَ الْكُفَّارُ مِنْ أَصْحَابِ الْقُبُورِ ( 13 )
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێنا‌وه پشت مه‌به‌ستن به‌که‌سانێك خوا خه‌شمی لێ‌گرتوون و دۆستایه‌تیان مه‌که‌ن، بێگومان ئه‌وانه نا‌ئومێد و بێ هیوا بوون له پاداشتی قیامه‌ت، هه‌روه‌کو کافران، نا‌ئومێد بوون له گه‌ڕانه‌ی نیشته‌جێکانی گۆڕستان.
كتێبه‌كان
- پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵمانداله میانه‌ی ئه‌م باسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه تایبه‌ته به باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵماندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره له روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه له‌م بابه‌ته ده‌دوێین.
دانه‌ر : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان:سه‌راته‌یه‌ك بۆ سه‌رپێچی كردنی خوا یان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ شوكرانه بژێریبه بۆنه‌ی هاتنی چه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، فه‌رموون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ڕه‌وشت و سوننه‌تێكی جه‌ژن و، له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه له هه‌ندێك بیده‌ع و ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا ده‌كرێن...
دانه‌ر : ڕه‌وه‌ند عبدالله
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- سێ بنچینه‌كه‌ی بیروباوه‌ڕ وبه‌ڵگه‌كانیانخوێنه‌ری بهرِێز : ناوهرِۆكی ئه‌م كتێبه بریتى یه له هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به (بیروباوهرِی رِاستی ئیسلام : بیروباوهرِی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه) كه به به‌ڵگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پشترِاستكراونهتهوه...
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- رونكردنه‌وه‌ی چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌ویكتێبی ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی ) دانه‌ره‌كه‌ی ئیمام نه‌وه‌ویه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌و كتێبانه‌یه كه خوای گه‌وره قه‌بول و بڵاو بونه‌وه‌ی بۆ نوسیوه، چونكه ئه‌و فه‌رمودانه باس ده‌كات كه تایبه‌تن به بنچینه‌كانی ئیسلامه‌وه.
- پوخته‌یه‌ك له بیروباوه‌ڕی ئیسلامه‌تیخوێنه‌ری به‌ڕێز: ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه بریتی یه له هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر گرنك سه‌باره‌ت به ( بیروباوه‌ڕی ڕاستی ئیسلام: بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه )...
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












