قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » قه‌ڵای موسڵمان له ذیكره‌كانی ڕۆژانه‌و شه‌وانه له قورئان وسوننه‌تدا
قه‌ڵای موسڵمان له ذیكره‌كانی ڕۆژانه‌و شه‌وانه له قورئان وسوننه‌تدا
مرۆڤ ئه‌و زینده‌وه‌ره‌یه كه مه‌به‌ست وئامانج وئه‌ركی سه‌رشانی بۆ دیاری كراوه وبه‌رنامه‌یه‌كی تێر وته‌واوی بۆ داڕێژراوه له لایه‌ن خوای خاوه‌نیه‌وه، پێویسته بیكات به كاڵای باڵای...وه شاره‌زابوون به‌و به‌رنامه‌یه ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی...وه ذیكره‌كانیش به‌شێكه له به‌شه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه...دانه‌ر : حه‌مزه به‌رزنجی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبه‌كان
- برایه‌تی نێوان موسڵمانان له قورئان و سوننه‌تداخوای گه‌وره فه‌رمانی كردوه كه برایه‌تی دروست بكرێت له نێوان موسڵمانان، وه ئه‌و برایه‌تیه مافه‌كانی زۆر گه‌وره‌یه و به‌روبومی چاكی هه‌یه، خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - رونیانكردوه‌ته‌وه له قورئان و سوننه‌ت، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و نابێت پشت گوێ بخرێت.
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- چۆن پارێزگاری بكه‌ین له نوێژی به‌یانیانئاماده‌كردنی: احسان برهان ا‌لدین ئه‌م بابه‌ته باسی گرنگی نوێژی به‌یانی ده‌كات له مزگه‌وت؛ چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای حاڵى مزگه‌وته‌كان و ئه‌وانه‌ى كه نوێژى تێدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ته‌ماشاى نوێژى به‌یانیان بكه‌یت، تووشى سه‌رسورِمان ده‌بیت، ژماره‌یه‌كى كه‌مى لێیه و جارى وایش هه‌یه له‌سه‌ر په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی ڕافیزیئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه بریتین له‌ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه له‌وێ ڕۆژێوه تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه.. ڕۆژ له دوا ڕۆژو سات له دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ و ناكوژێته‌وه!!
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
- ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له قورئان و فه‌رمووده‌كاندابێ گومان خوێندن و زانینی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم یه‌كێكه له‌و پێویستیانه‌ی كه ده‌بێت موسڵمان بیزانێت،چونكه فێربوونی ئه‌م سوودانه‌ی ده‌بێت: ١- فێربوونی به‌ندایه‌تی وچه‌سپاندنی بۆ خوای گه‌وره... ٢- هه‌ر له سیره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم مرۆڤێكی ئاسایی بووه... ٣- ناسینی مامۆستا ونمونه‌ی پێشه‌وامان....
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا فایق
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی ئیمان وه‌ن http://www.iman1.com
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info












