قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی القدر
كوردی
سوره‌تی القدر - تعداد آیات 5
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ( 1 )
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ( 2 )
جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ ( 3 )
شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ ( 4 )
له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ ( 5 )
ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
كتێبه‌كان
- ( ٦٢ ) سزا بۆ گوناهـ وتاوان له دونیاداگومان ده‌به‌ن هیچ و بێ نرخن ( ٦٢ ) سزا بۆ گوناهـ وتاوان له دونیادا : ئیمامی ابن قیم الجوزیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : گومانی تێدا نیه تاوان وگوناهـ زیانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، زیانه‌كه‌شی له‌سه‌ر دڵ وه‌ك زیانی ژه‌هر وایه له‌سه‌ر لاشه‌و جه‌سته، ئه‌مه‌ش به‌پێی بچوك وگه‌وره‌ی ئه‌و گوناهه ده‌گۆڕێت، ئایا له‌دونیا ودواڕۆژیشدا هیچ شه‌ڕ وخراپه‌یه‌ك هه‌یه كه هۆكاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاوان وگوناهكردن ...
دانه‌ر : ئیبن قیم ئه‌لجه‌وزیه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
- ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی ڕافیزیئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه بریتین له‌ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه له‌وێ ڕۆژێوه تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه.. ڕۆژ له دوا ڕۆژو سات له دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ و ناكوژێته‌وه!!
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
- مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر _ صلى الله عليه وسلم _ له‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌یئه‌م بابه‌ته پوخته‌ێكه ده‌رباره‌ی مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر _ صلى الله عليه وسلم _ له‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌ی.
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی
- كاتى داهاتووكۆمه‌ڵه چیرۆكێكى رِاسته‌قینه‌یه هانى مرۆڤ ده‌دات بۆ ته‌وبه كردن و گه‌رِانه‌وه بۆ لاى خوا .
دانه‌ر : عه‌بدولمه‌لك ئه‌لقاسم
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- هه‌ڵه باوه‌كان ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌ت دا ڕاست بكرێنه‌وه‌وه‌رگێڕانی:ئه‌حمه‌د میرزا ڕۆسته‌می ی ژێر‌و ئه‌م كتێبه زۆر گرنگه، چونكه دانه‌ره‌كه‌ی باسی هه‌ندێ له‌و هه‌ڵانه ده‌كات كه‌وا موسڵمانان ده‌یكه‌ن ونازانن مه‌ترسیه له‌سه‌ریان، وه ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌ت دا ڕاست بكرێنه‌وه...
دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












