قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الضحى
كوردی
سوره‌تی الضحى - تعداد آیات 11
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ( 3 )
په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خسته‌وه).
وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَىٰ ( 5 )
له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت.
أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَىٰ ( 6 )
ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟!
وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَىٰ ( 7 )
ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
وَوَجَدَكَ عَائِلًا فَأَغْنَىٰ ( 8 )
ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!
كتێبه‌كان
- قورئان چه‌كی بڕوادارانه‌ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ژیانی پێغه‌مبه‌ر ـ درودی خوای له سه‌ر بێت ـ و هاوڵانی بكه‌ین ده‌بینین خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان پیشه‌یان بووه، چونكه ده‌یانزانی كه‌وا قورئان ژیانه... قورئان گیانه... ڕه‌مزی ناسینه‌وه‌ی له خوا ترس و عارفینه..داینه‌مۆی هێزی عیززه‌ت و سه‌ر به‌رزی دینه.
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org
- كێشه‌كانی خێزان و میكانیزمی عه‌مه‌لی بۆ چاره‌سه‌ریانهیچ زه‌واجێك نیه به بێ كێشه له نێوان ژن و مێردا، به‌ڵام به پشت به‌ستن به خوای گه‌وره و بوونی ئارامی و كاركردن و هێنانه‌وه‌ی عوزر و بوونی سیقه و گومانی چاك به یه‌كتر ده‌توانرێت زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ( ئه‌م بابه‌ته له پێگه‌ی ڕێگای ڕاستیوه وه‌رگیراوه ).
دانه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- كاتى داهاتووكۆمه‌ڵه چیرۆكێكى رِاسته‌قینه‌یه هانى مرۆڤ ده‌دات بۆ ته‌وبه كردن و گه‌رِانه‌وه بۆ لاى خوا .
دانه‌ر : عه‌بدولمه‌لك ئه‌لقاسم
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- چیرۆكی مه‌سیحی ده‌ججال وه‌دابه‌زینی پێغه‌مبه‌ر عیسى عليه السلامناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌یه بریتیه له: ١- وشه‌ی مه‌سیح چ مانایك ده‌گه‌یه‌نێت؟ ٢- حیكمه‌ت چییه له ناونانی عیسى عليه السلام و ده‌ججال به‌م ناوه؟ ٣- ووشه‌ی ده‌ججال چ ماناێیك ده‌گه‌یه‌نێت؟؟ ٤- حیكمه‌ت چیه له ده‌ركه‌وتنی ده‌ججال؟ وه زۆر زانیاری تر له‌م كتێبه به‌ده‌ستت ده‌كه‌وێت.
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا عه‌بدولله‌تیف
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- كێن ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێتئه‌م بابه‌ته باسی سیفاتی ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێت ده‌كات.
دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












