قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی التحریم
كوردی
سوره‌تی التحریم - تعداد آیات 12
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ ۖ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ( 1 )
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر تۆ بۆچی شتێک له خۆت حه‌رام ده‌که‌یت که خوا بۆی حه‌ڵاڵ کردویت، ده‌ته‌وێت به‌و کاره هاوسه‌ره‌کانت ڕازی بکه‌یت؟! له‌کاتێکدا هه‌ر خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ ۚ وَاللَّهُ مَوْلَاكُمْ ۖ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ( 2 )
به‌ڕاستی خوا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوێده‌کانتانی بۆ بڕیارداون (به‌وه‌ی که‌فاره‌تی بده‌ن)، ئه‌و خوایه گه‌وره‌تانه و پشتیوان و یارمه‌تی ده‌رتانه، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زانا‌و دانایه.
وَإِذْ أَسَرَّ النَّبِيُّ إِلَىٰ بَعْضِ أَزْوَاجِهِ حَدِيثًا فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِ وَأَظْهَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ عَرَّفَ بَعْضَهُ وَأَعْرَضَ عَن بَعْضٍ ۖ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِ قَالَتْ مَنْ أَنبَأَكَ هَٰذَا ۖ قَالَ نَبَّأَنِيَ الْعَلِيمُ الْخَبِيرُ ( 3 )
کاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قسه‌یه‌کی نهێنی لای هه‌ندێك له خێزانه‌کانی درکان (که ئه‌ویش دایکه حفصه بوو)، جا کاتێک ئه‌ویش باسه‌که‌ی گه‌یانده دایکه عائیشه خوایش پێغه‌مبه‌ری ئاگادارکرد له ڕاز‌و نیازیان و باسی هه‌ندیك له ڕازه‌که‌ی کرد‌و باسی هه‌ندێکی نه‌کرد، (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گله‌یی له دایکه حفصه کرد، ده‌رباره‌ی درکاندنی نهێنیکه) دایکه حفصه پرسی: کێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێگه‌یاندیت؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتی: خوای زانا‌و ئاگا منی ئاگادار کرد، (ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته ده‌رباره‌ی ڕووداوێکی تایبه‌تیه له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) که له‌کتێبه‌کانی سیره‌دا باس کراوه).
إِن تَتُوبَا إِلَى اللَّهِ فَقَدْ صَغَتْ قُلُوبُكُمَا ۖ وَإِن تَظَاهَرَا عَلَيْهِ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ مَوْلَاهُ وَجِبْرِيلُ وَصَالِحُ الْمُؤْمِنِينَ ۖ وَالْمَلَائِكَةُ بَعْدَ ذَٰلِكَ ظَهِيرٌ ( 4 )
(بۆیه خوا گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت:) ئه‌گه‌ر هه‌ردووکتان داوای ته‌وبه و په‌شیمانی بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌وه باشه، چونکه دڵه‌کانتان له‌خشته چوو بوو و ترازا بوو، خۆ ئه‌گه‌ر پشتی یه‌کتر بگرن دژ به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وه چاک بزانن که خوا خۆی یاریده‌ده‌رێتی و هه‌روه‌ها جوبره‌ئیل و ئیمانداره چاکه‌کان، فریشته‌کانیش له‌وه‌ودوا پشتیوانن بۆی.
عَسَىٰ رَبُّهُ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِّنكُنَّ مُسْلِمَاتٍ مُّؤْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَارًا ( 5 )
ئه‌گه‌ر پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌ڵاقتان بدات، ئه‌وه نزیکه خوا هاوسه‌رانی چاکتر له ئێوه‌ی پی ببه‌خشتێت، موسڵمان و باوه‌ڕدار، ملکه‌چی په‌روه‌ردگار، زوو له هه‌ڵه په‌شیمان، خواپه‌رست و دیندار، ڕۆژووه‌وان، یان بیر‌و هۆشیان له‌کاردایه و سه‌رنجی دروست کراوانی خوا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه هه‌یانه بێوه‌ن و هه‌یانه کچن...
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَّا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ( 6 )
ئه‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و که‌سوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی و به‌رده، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دۆزه‌خ و ئاگره، جۆره فریشته‌یه‌کن که زۆر دڵڕه‌ق و توند‌و تیژن، نافه‌رمانی خوا ناکه‌ن له هیچ شتێکدا که فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَعْتَذِرُوا الْيَوْمَ ۖ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ( 7 )
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که بی باوه‌ڕ بوون ئه‌مڕۆ هیچ پاکانه‌یه‌ک مه‌که‌ن، چونکه ئێوه به‌ڕاستی ته‌نها پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان ده‌درێته‌وه که ئه‌نجامتان ده‌دا.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ۖ نُورُهُمْ يَسْعَىٰ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ( 8 )
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئێوه به ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌کی په‌خت و دڵسۆزانه‌وه ڕوو بکه‌نه‌وه خوا، نزیکه په‌روه‌ردگارتان له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ببێت و بتانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نداها و ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ڕۆژێك دێت که خوا پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تیدا خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زار ناکات، نوورو ڕوناکیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێت و ده‌چێت له به‌رده‌م و لای ڕاستیانه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ زیاد بکه‌و لێمان خۆش ببه، چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ( 9 )
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کۆشش بکه و بجه‌نگه دژی کافر و دووڕوه‌کان و توند‌و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه شوێنیان دۆزه‌خه، ئای که سه‌رنجامێکی خواپه.
ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ كَفَرُوا امْرَأَتَ نُوحٍ وَامْرَأَتَ لُوطٍ ۖ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنَ اللَّهِ شَيْئًا وَقِيلَ ادْخُلَا النَّارَ مَعَ الدَّاخِلِينَ ( 10 )
خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به ژنی نوح و لوط بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، که ئه‌و دوو ئافره‌ته هاوسه‌ری دوو به‌نده‌ی چاك و پاکی ئێمه بوون، که‌چی خیانه‌تیان لێ کردن (باوه‌ڕیان پێیان نه‌بوو، غه‌یبه‌تیان ده‌کردن، گاڵته‌یان پێده‌کردن...)، ئیتر ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه فریای هاوسه‌ره‌کانیان نه‌که‌وتن، له قیامه‌تدا به‌و ژنانه ده‌وترێت: بچنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌چنه ناوی.
وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ آمَنُوا امْرَأَتَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ابْنِ لِي عِندَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِن فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ وَنَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ( 11 )
هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به هاوسه‌ره‌که‌ی فیرعه‌ون بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، کاتێك وتی: په‌روه‌ردگارا له‌لای خۆت له به‌هه‌شتدا ماڵێکم بۆ دروست بکه (تا به‌رده‌وام به‌دیدارت شاد ببم) و له ده‌ست فیرعه‌ون و کاروکرده‌وه‌ی ڕزگارم بکه و له‌ده‌ست ئه‌م قه‌ومه سته‌مکاره‌ش ده‌ربازم بکه.
وَمَرْيَمَ ابْنَتَ عِمْرَانَ الَّتِي أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا وَصَدَّقَتْ بِكَلِمَاتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِ وَكَانَتْ مِنَ الْقَانِتِينَ ( 12 )
هه‌روه‌ها نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به مه‌ریه‌می کچی عیمرانیش که داوێنی خۆی به‌پاکی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی که به‌ده‌ستمانه، فوومان پێداکرد، ئه‌ویش باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بوو به گوفتارو فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری و هه‌میشه و به‌رده‌وام ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو خواناس و نزاکار بوو.
كتێبه‌كان
- حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالنتاین ( رۆژی خۆشه‌ویستی! )جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به یه‌كێك له جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له (17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه له چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه و خورافیاتی له پشته‌وه‌یه كه لای رِۆمانه‌كان و میراتگره گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه...
دانه‌ر : ڕه‌وه‌ند عبدالله
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- با بدڵه‌كانمان به قوڕئان ئاودێر بكه‌ینئاشكرایه دوا سروشت وبه‌رنامه‌ی خوا بۆ سه‌ر زه‌وی به‌گشتی و ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی به تایبه‌تی، بریتیه له به‌رنامه‌ی ئیسلام، سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌میش له‌م به‌رنامه‌یه بریتیه له قورئانی موزن. خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م كتێبه دانه‌ره‌كه‌ب به‌ڕێز غه‌ریب حه‌سه‌نه، وه‌سه‌نته‌ری حیكمه بۆ فێركردن و پێ له‌به‌ركردی قورئانی پیرۆز چاپیان كردوه، وه له‌چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كی پێك دێیت كه ئه‌مانه‌ن: ١- پێناسه‌ی قورئانی پیرۆز... ٢- گه‌وره‌یی وفه‌زڵی فێربوونی قورئانی پیرۆز... ٣- فه‌زڵ وگه‌وره‌یی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز... ٤- ئاداب وڕه‌وشته گشتیه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- بیروباوڕت وه‌ربگره له قورئان و سوننه‌ت‌كتێبێكه چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕ، دانه‌ڕ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت.
دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
- پوخته‌ی فیقهی پاككردنه‌وه‌پوخته‌ی فیقهی پاككردنه‌وه: ئه‌م به‌شه چه‌ند باسێك له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه: ١- جۆره‌كانی ئاو... ٢- ئه‌و شتانه‌ی كه پیسن... ٣- ده‌ست به ئاو گه‌یاندن... ٤- ده‌ست نوێژ... ٥- خۆ شۆردن... ٦- مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف وگۆره‌وی... ٧- ته‌یه‌مموم... ٨- حه‌یز وزه‌یستانی...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی ئیمان وه‌ن http://www.iman1.com
- مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ لێخۆشبوو‌ن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوامانگی ڕه‌مه‌زان مانگی لێخۆشبوونه، وه گه‌وره‌ترین سوود بگات به موسڵمان له‌و مانگه پیرۆزه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ لای خوای گه‌وره و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌رونیه‌تی.
دانه‌ر : پشتیوان موحه‌مه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












