قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانی
ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانی
ئه‌م كتێبه، باشترین كتێبه له بواری ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌دا، چونكه رونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی تێدایه و باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانی هه‌بێت، دانه‌ره‌كه‌ی زانای پایه به‌رز شێخ موحه‌مه‌د ناسر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانیه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : عه‌دنان بارام
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
كتێبه‌كان
- ئیبن ته‌یمیه ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕۆڵی له مێژووی ئیسلامیدانوسینی: نهاد جلال حبیب الله ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا توێژینه‌وه‌یه‌كه پێشكه‌ش به به‌شی مێژووی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی كراوه له ساڵی خوێندنی ٢٠٠٨ - ٢--٩ ز، وه له سێ به‌ش پێك دێت: ١- باروودۆخی جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌م وهه‌شته‌م كۆچییدا. ٢- ڕه‌چه‌ڵه‌ك وژیان وبه‌رهه‌مه‌كانی ئیبن ته‌یمیه. ٣- ڕۆڵ وكاریگه‌ری ئیبن ته‌یمیه له مێژوی ئیسلامی‌دا.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- پێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له ژیانیداپێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) زۆر سوور بووه له‌سه‌ر پاراستن ویه‌كڕیزی وسه‌ربه‌رزی ئومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئومه‌تێكی به‌هێزی یه‌كخواپه‌رست بێت ودوور بكه‌وێته‌وه له‌هه‌موو ئه‌و هۆكار و وه‌سائیلانه‌ی كه دژ به‌یه‌كخواپه‌رستیه وله‌گه‌ڵیدا نایه‌ته‌وه. به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته باسی پێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له ژیانیدا ده‌كات.
دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
- ڕه‌مه‌زان مانگی به‌هێزبوونه نه‌ك برسێتی و لاوازیڕه‌مه‌زان مانگی به‌هێزبوونه، مانگی به‌خشینه، مانگی خوێندنه‌وه‌ی قورئانه، مانگی په‌رستش و مانه‌وه‌یه له مزگه‌وتدا، نه‌ك مانگی برسێتی و خه‌وتن و ته‌مبه‌ڵی و لاوازی...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- په‌یامێك بۆ بانگخوازانخوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره ومیهره‌بان پله وپایه‌یه‌كی گه‌وره وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه به زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه پێویسته له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس












