قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » مافی دانه‌ر له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامیه‌وه
مافی دانه‌ر له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامیه‌وه
مافی دانه‌ر شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌ی مافه مه‌عنه‌ویه‌كان، یان مافی داهێنانه، كه هه‌ق ئه‌دات به دانه‌ر پارێزگاری له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه بكات كه به‌روبوومی بیروهۆشی خۆیه‌تی. وه دانه‌ر دوو مافی هه‌یه: یه‌كه‌میان : مافێكی ئه‌ده‌بیه كه به‌هه‌میشه‌یی مافی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتواننێت لیی زه‌وت بكات. دووه‌م : مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی بڵاوی بكاته‌وه، یان پاش خۆی میراتگره‌كانی تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و.دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبه‌كان
- بڵێین: ( لا إله إلا الله ) سه‌رفرازده‌بن" لا إله إلا الله " چاكترین و گه‌وره‌ترین ووته‌یه، وه ئه‌گه‌ر سه‌رفرازیت ده‌وێت له دونیا و قیامه‌ت ئه‌وه به‌ڕاستی بڵێ: " لا إله إلا الله " و كاریشی پێ بكه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌م وشه‌یه ده‌ستی به بانگه‌واز كردوه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
دانه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- پاراستنی ته‌نها خواپه‌رستیپاراستنی ته‌نها خواپه‌رستی:ئه‌م نامانه‌و گشت ئه‌و كێشه و ته‌نگه‌شانه كه شێخ ابن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت نوسیونی ، كه په‌یوه‌ندن به یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره و واجب بوون له‌سه‌ر به‌نده‌كان، وه ئاگادار كردنه‌وه له هاوه‌به‌شی په‌یدا كردنی گه‌وره و بچوك...
دانه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- قه‌ڵای موسڵمان له ئه‌ذكاری قورئان وسوننه‌تئه‌م كتێبه ئه‌زكاری شه‌و رۆژو تێدایه كه ده‌بێت بونی هه‌بێت له ژیانی موسڵماندا، وه جیاوازه له كتێبه‌كه‌ی شێخ سه‌عید القحطانی وبرای به‌ڕێز حه‌مزه به‌رزنجی.
دانه‌ر : دانیه عه‌بدولله
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org
- غه‌یبه‌ت و شوێنه‌واره خراپه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵدانه‌ر له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه كه رێگری ده‌كه‌ن له غه‌یبه‌ت كردن وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه كه غه‌یبه‌تی تیدا دروسته.
دانه‌ر : حوسه‌ین ئه‌لعوایشه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












